zagros news agency

بارسێلۆنا و ئەستێرەیەکی مان سیتی چاویان لەیەکتریە

 

لە نوێترین زانیاری دەربارەی گواستنەوەکان و مێرکاتۆدا ئەمڕۆ ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بە پشت بەستن بە زانیاری تۆکمە و پشتڕاست کراوە دەربارەی هاتنی یاریزانێکی مان سیتی بۆ بارسێلۆنا قسەی کرد.

بەقسەی ڕۆژنامەی سپۆرت بێت بێرنادۆ سیلڤای پرتوگالی و یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی حەزی خۆی دەربڕیوە لەپەیوەندی کردن بە یانەی بارسێلۆنا و بەڕێوەبەری کارەکانی ئاگادار کردۆتەوە لەم باسە.

هەرچی بارسێلۆنایە تاکو ئێستا وەڵامی بێرنادۆیان نەداوەتەوە چونکە جارێ یانەکە لە حاڵێکدایە ئەوەی یەکلایی نەکردۆتەوە،بەڵام لەئەگەرێکی کەمی هەبوونی بۆشایی لە هێڵی پێشەوەی بارسێلۆنا بێرنادۆ ڕوو دەکاتە ئەو یانەیە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لاهای: خۆپیشاندان دژی سیاسەتی پەنابەری توندوتیژیی لێ کەوتەوە

یاسین

وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکای بە “نایاسایی” ناوبرد

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح