لە هەواڵێکی نوێدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان ناوی ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی کوردستانی ئاشکرا کرد،ئەمەش دوای ڕاوێژی نێوان ئەندامانی فیدراسیۆنەکە بەمەبەستی ئامادەکاری هەڵبژاردەی کوردستان بۆ پاڵەوانەتیەکانی جیهان لە داهاتوودا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان ناوی سەمیر بابۆی ڕاهێنەری پێشووی یانەی هەولێری هێنا وەکو ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی کوردستان،کە نیاز وایە لەداهاتوودا دوای ماوەیەکی زۆر هەڵبژاردەی کوردستان دروست بکرێتەوە و بۆ پاڵەوانەتیە دەرەکیەکان ئامادە بکرێت.
هۆکاری دانانی سەمیر بابۆ دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دەیانەوێت لە ئێستەوە سەمیر بابۆ چاودێری یاریزانە کوردەکان بکات و لەکاتی تەواو بوونی خول و پاڵەوانەتیەکاندا بانگهێشتی هەڵبژاردەکەیان بکات،کە ئەمە بە هەنگاوێکی گەورە دادەنرێت بۆ داهاتووی تۆپی پێی کوردستان لە ڕکابەرییە نێودەوڵەتیەکاندا.
“سەرکار ڕێبوار”

