یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و ڕایۆڤاییکانۆ لە گەڕی 22ی لالیگا بووە ساتی ناخۆشترین ڕووداو بۆ جود بێلینگهامی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید،کە لە خولەکی 9ی یاریەکە دەستی خستە سەر ماسوولکەکانی ڕانی و کەوتە سەر زەوی،دوای ڕاوێژی پزیشکەکان بەناچاری و بەچاوی پڕ گریانەوە یاریگای جێهێشت.
بەپێی ئەو زانیاریە سەرەتاییانە بێت جود دووچاری گرژی ماسوولکەکانی ڕانی بۆتەوە،کە ترسی ئەوە هەیە ماسوولکەکانی پچڕابن،کە لە ئەگەر ئەوەدا یاریزانەکە ماوەیەکی درێژ لەیاریگاکان دوور دەکەوێتەوە و نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت.
جود بێلینگهامی تەمەن 22 ساڵ لەم وەرزەدا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەشداری 33 یاری کردوە و خاوەنی 6 گۆڵ و 3 ئەسیستە.
“سەرکار ڕێبوار”

