لەگەڕی 24ی پریمەرلیگ لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا تۆتنهام میوانداری یانەی مانچێستەر سیتی کرد و یاری لووتکەی ئەم هەفتەیەی خولەکەیان ئەنجامدا
لە گێمی یەکەمدا مان سیتی خۆی پێشخست لەگۆڵ،لەڕێگەی ڕەیان شەرقی گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد لە خولەکی 11،دواتر و پێش کۆتایی هاتنی گێمەکە لەخولەکی 44 سێمێنیۆ توانی گۆڵی دووەم بۆ سیتیزن تۆمار بکات و گێمەکە بەو دوو گۆڵە لەبەرژەوەندی مان سیتی کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا تۆتنهام خۆی بەجۆرێکی دیکە نیشانی مان سیتیدا لە خولەکەکانی 53 و 70 دۆمێنیک سۆلانکێ دوو گۆڵی یەک بەدوای یەکی بۆ تۆتنهام تۆمار کرد و یاریەکەی لە سیتی سەراوژوور کردەوە و ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە بۆ تۆتنهام و یاریەکەش تاکۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە.
بەو بەرامبەر بوونەش مان سیتی کۆی خاڵەکانی گەیاندە 47 خاڵ و پلەی دووەمی ڕیزبەندی گرتووە
هەرچی یانەی تۆتنهامیشە خاوەنی 29 خاڵە و لە پلەی چواردەی ڕیزبەندی پریمەرلیگ دێت.
“سەرکار ڕێبوار”

