zagros news agency

روونکردنەوە لە یانەی وەرزشی هەولێرەوە

دەستەی کارگێری یانەکەمان هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە سەبارەت بە هاوکاریکردنی تیپی تۆپی بالەی یانەکەمان لەلایەن لایەنێکی دیاریکراو.

جەنابی سەرۆکی حکومەت رێزدار “مەسرور بارزانی” هیچ کاتێک درێخی نەکردووە لە پاڵپشتی دارایی یانەکەمان بە درێژایی حوکمی جەنابیان جگە لە پاڵپشتی مۆراڵی یانەکەمان زۆرترین پاڵپشتی دارایی کراوە.

بۆیە ئێمە لەیانەی هەولێر هەموو ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە ، لە ئێستادا یانەکەمان لەسەر ئاستی هەموو یارییەکان و چالاکیەکان لە ریزەکانی پێشەوە ململانێ دەکات ، ئەمەش بەهۆی پاڵپشتی جەنابی سەرۆکی حکومەتە کە جەنابیان لەهەمووان زیاتر خەمخۆر و هاندەری وەرزش و وەرزشدۆستان بووە ، بەبێ جیاوازی دەستی یارمەتی و پاڵپشتی بۆ هەموو یانەکانی کوردستان درێژکردووە.

ئێمە سەرەرای رەتکردنەوەی ئەم دەنگۆیانە سوپاسی سەرۆکی حکومەت دەکەین کە ئێستا لەسایەی سێبەری حوکمی جەنابیان و حکومەتە خۆڕاگرەکەی یانەکەمان کێبرکێ لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دەکات.

یانەی وەرزشی هەولێر
٧ـی شووباتی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤەرپوڵ شوێنگرەوەی ڤان دایکی دیاریکرد

یاسین

داهاتووی فۆفانا لەگەڵ چێڵسی لە مەترسیدایە

یاسین

ئەشڕەف حەکیمی ئیدارەی پاریس سانجێرمان لەخۆی توڕە دەکات

یاسین