دوای ئەوەی لە یاری ڕابردووی یانەی تۆتنهام بەرامبەر مانچێستەر یونایتد بەهۆی توندوتیژ بەرامبەر کارلۆس کاسیمێرۆ،کریستیان ڕۆمێرۆی ئەستێرەی یانەی تۆتنهام بە کارتی سووری ڕاستەوخۆی کرایە دەرەوەی یاریگا و ئەمڕۆش یاریزانەکە سزایەکی توندی بەسەردا سەپنێدرا.
بەپێی ڕاگەیاندنی لێژنەی سزای یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا کریستیان ڕۆمێرۆ بۆ ماوەی چوار یاری ڕادەگیرێت،کە ئەمە بۆ سێیەمین جارە یاریزانەکە لەم وەرزەدا سزا دەدرێت.
ڕۆمێرۆ ئەم وەرزە لەگەڵ تۆتنهامدا خەیاڵی بووە بەڵام لە هەندێ کاتدا یاریزانەکە بۆتە کێشەی گەورە بۆ یانەکە و گەورەترین هۆکاری شکستی تۆتنهام بەرامبەر مان یوو کارتە سوورەکەی ڕۆمێرۆ بوو.
“سەرکار ڕێبوار”

