zagros news agency

بەهۆی ڕۆناڵدۆوە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ڕاگیرا

لەدوای ڕووداوەکانی ئەم دواییەی نێوان یانەی نەسر و ڕۆناڵدۆ،میدیاکانی دەرەوە و ناوخۆی سعودیا بەشێکی باسەکانیان تایبەت کردوە بە ئەم کێشەیەی ڕۆناڵدۆ،کە یاریزانەکە وەک ناڕەزایەتی لەسەر ئیدارەی نەسر مانی لە ڕاهێنان و یاری کردن گرتووە.

شایەنی باسە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا لە کەناڵی ثمانیة،کە لەکاتی لێدوان وەرگرت لە هاندەرێکی نەسر،هاندەرەکە دەڵێت هاتووم بۆ بینینی ڕۆناڵدۆ بەڵام من ئەو نابینم
لە وەڵامدا پەیامنێر(قابیل لیلنەشر) دەڵێ ئێستە دڵتەنگە وەک خزمەتکارەکان لە مانگی ڕەمەزاندا،کە پەیامنێرەکە ئەم ڕستە باوەی ناو سعودیەکانی وەکو سوکایەتی بە ڕۆناڵدۆ وت.

لای خۆیانەوە ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بەڕێوبەرانی کەناڵی ثمانیة لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X ئاشکرایان کرد،ئەوان ئەو بەرنامەیە ڕادەگرن و داوای لێبووردن لە هاندەرانی ڕۆناڵدۆ و یانەی نەسر دەکەن،کە لەمەوبەدوا زیاتر تیشک دەخەنە سەر کارکردنێکی خاوێن و دوور لە بەهاکانی وەرزش.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. جەنگی ئارسناڵ و لیڤەرپوول لە سوودی مانسیتی کۆتاییهات

یاسین

کۆپا ئەمریکا.. ئەرجەنتین بە سەرکردایەتی مارتینێز خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

یاسین

مباپێ؛ کەس ناتوانێت بڵێ چابی ئەڵۆسۆ ڕاهێنەرێکی سەرکەوتوو نییە

یاسین