zagros news agency

لە یاری لووتکەی ئینگلتەرا مان سیتی ڕیمۆنتادای بەسەر لیڤەرپوڵ کرد

لەگەڕی 25ی پریمەرلیگی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوڵ لەسەر یاریگای ئەنفێڵد میوانداری مان سیتی کرد
گێمی یەکەمی یاریەکە سەرەڕای هێرشی هەردوو تیپ گێمەکە بە خاوێنی و بێ گۆڵ مایەوە.

لە گێمی دووەمی یاریەکە هەردوو تیپ بەردەوام بوون لە هەوڵی گۆڵ تا ئەوەی لە خولەکی 74 دۆمێنیک سۆبۆسلای توانی گۆڵی یەکەمی لیڤەرپوڵ تۆمار بکات
دوای ئەو گۆڵە مان سیتی کۆڵی نەدا و لەخولەکی 84 لە ڕێگەی بێرنادۆ سیلڤا گۆڵی بەرامبەری تۆمار کرد.

یاریەکە بەرەو کۆتایی دەچوو،بەڵام ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ مان سیتی هەژمار کرد و هالاند بە سەرکەوتووانە توانی گۆڵی دووەم و بردنەوەی مان سیتی تۆمار بکات
سەرئەنجام یاریەکە بە گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ لەبەرژەوەندی مان سیتی کۆتایی هات و بەم ئەنجامەش مان سیتی خاڵەکانی گەیاندە 50 خاڵ و لە پلەی دووەم مایەوە،هەرچی لیڤەرپوڵیشە بە 39 خاڵ لە شەشەمی ڕیزبەندیە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە

یاسین

نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق ئیدانەی هێرشەکەی سەر کەمپی ئاوارە ناوەخۆییەکان لە دهۆك دەکات

یاسین

باڵیۆزی سوید بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا

یاسین