zagros news agency

لەکۆتاییدا کارێک قسەی خۆی کرد لەسەر هاندەرەکەی مان یونایتد

 

لەماوەی ڕابردوودا هاندەرێکی یانەی مانچێستەر یونایتد بۆتە جێگای قسەوباسی میدیاکان و ڕۆژنامەکان،کە ئەو هاندەرە لە ساڵی 2024 گرەوێک دەکات و دەڵێت تاکو مانچێستەر یونایتد 5 یاری لەسەر یەکتری نەباتەوە قژم چاک ناکەم ئەگەر هەتا هەتایەش بێت من ئەو گرەوە دەکەم

ئەمڕۆش لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانید مایکڵ کارێکی ڕاهێنەر مان یونایتد باسی هاندەرەکەی کرد و وتی؛ڕاستی من ئاگادارم و لەماڵەوە منداڵەکانم بۆیان باس کردم،بەڵام ئەمە نابێتە کاریگەری لەڕووی یاری کردنی تیپەکەمان بۆ یاری داهاتوو.

مان یونایتد لەدوای دەست بەکاربوونی کارێک بۆتە یانەیەکی دیکە و چوار یاری لەگەڵ ئەو ڕاهێنەرە بەڕێکردوە هەر چواریشی بردۆتەوە،کە سبەی شەویش دەبێتە میوانی وێستهام و لەکاتی بردنەوەی دەبێتە 5 بردنەوەی یەک بەدوای یەک،ئیتر ئەو هاندەرەش وەک جێبەجێ کردنی گرەوەکەی دەتوانێ قژی چاک بکات.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. مانسیتی بە ئاسانی خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین

یۆرگن کڵۆپ پەیامێک ئاڕاستەی موحەمەد سەڵاح دەکات

یاسین