zagros news agency

دژی پێناسەی گومرگی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق دەرگاکانیان داخست

یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکان ڕایانگەیاند کە دەرگاکانیان تا کاتێکی نادیار دادەخەن، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە زیادکردنی دوایین پێناسەی گومرگی و بۆ هاوسۆزی لەگەڵ بازرگانان.
یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “لە ئێستاوە و تا کاتێکی نادیار دەرگاکانمان دادەخەین، تا ئەو کاتەی داواکارییەکانی چینی بازرگانان جێبەجێ دەکرێن و چارەسەری ئەو شوێنەوارە نەرێنییانە دەکرێت کە بەر بزووتنەوەی بازاڕ و ئابووری نیشتمانی کەوتوون.” ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم هەنگاوە وەک ناڕەزایەتییەکە بەرامبەر بە زیادکردنی نرخەکانی گومرگ.
بەیانی دوێنێ یەکشەممە، عێراقییەکان لەگەڵ بینینی بازاڕ و دوکانە داخراوەکان بەئاگا هاتن، ئەمەش دوای ئەوەی بازرگانان مانگرتنی گشتییان لە بەغدای پایتەخت و چەند پارێزگایەکی ناوەڕاست و باشوور ڕاگەیاند.
هەر دوێنێ یەکشەممە، دەیان بازرگان و خاوەن دوکان لە شەقامی “نضال” لەبەردەم باڵەخانەی دەستەی گومرگ لە ناوەڕاستی بەغدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای هەڵوەشاندنەوە یان هەموارکردنەوەی نرخە نوێیەکانی گومرگیان کرد بە شێوەیەک کە لەگەڵ واقیعی بازاڕی ناوخۆدا بگونجێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی شێخان

یاسین

دوای هەشت ساڵ لە گەشتکردن؛ کەشتیی “بێپی کۆڵۆمبۆ” گەیشتە قۆناغی کۆتایی بۆ چوونە خولگەی عەتارد

سەڵاح

گوتەبێژی پێشووی هەسەدە: سەرۆك بارزانی ناوبژیوانێكی نموونەییە بۆ رۆژئاوای كوردستان

سەڵاح