zagros news agency

لیڤەرپوڵ بریاری خۆی سەبارەت بە ئارنی سڵۆت دا

 

پاش ئەوەی لیڤەرپوڵ لەناو یارییگای خۆیاندا بەرامبەر بە مانچستەر سیتی شکستیان هێنا هەربۆیە بەرپرسانی یانەکە تاوتیۆی چارەنووسی ئارنی سڵۆتی راهێنەرییان کردووە رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە کە ریدز بڕیاریانداوە تاوەکوو کۆتایی وەرز دەرفەت بەو راهێنەرە هۆڵەندییە بدەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئەنجامەکانی لیڤەرپوڵ لە خولی یانە پاڵەوانەکان کاریگەری دەبێت لەسەر چارەنووسی سڵۆت بەجۆرێک ئەگەر قۆناغی باش تێپەرێنێت و داهاتی زۆرییان بۆ کۆبکاتەوە ئەوا ئەگەر هەیە بڕیاری مانەوەی بدەن بۆ وەرزی داهاتوو.

لەلایەکیترەوە هۆکاری ئەوەی بەرپرسانی لیڤەرپوڵ بڕیاریانداوە کە زیاتر گرنگی بە چامپیۆنزلیگ بدەن بۆئەوە دەگەرێتەوە کە خەرجی تیپەکە زیادی کردووە و ئێستا مووچەی ساڵانەی یاریزانەکانیان زیاترە 446 ملیۆن پاوەند و ئەو پاڵەوانێتییەش تاکە چارەسەرە بۆ بەدەست هێنانی بڕە پارەیەکی باش.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەسیم گەیلان: لە هەر پێنج عێراقییەک یەکێکیان جگەرە دەکێشێت

سەڵاح

ئێران و عێراق ڕێککەوتن لەسەرکردنەوەی بازاڕە سنوورییەکانی نێوانیان

یاسین

ئۆنسەیەک زێڕ نزیک دەبێتەوە لە 3500 دۆلار

سەڵاح