zagros news agency

چامپیۆنزلیگ.. بایرن شکستی ئارسناڵ هێناو خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

لە یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، یانەی بایرن میوشن لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسناڵی کرد.

 

لە کۆتاییدا بایرن بە گۆڵێکی بێ وەڵام شکستی بە ئارسناڵ هێناو بە ئەنجامی یاری چوون بایرن بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردیەوە و گەیشتە قۆناغی داهاتوو.

 

لە تایمی یەکەمدا، هەردوو یانە دەستیان بە هێرشبردن و هەوڵیاندا بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتری، ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیک بوو، بەڵام هیچیان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن.

 

لە تایمی دووەمدا بایرنی خاوەن یاریگا بەهێزتر گەڕایەوە، یارییەکە بەتەواوی پێچەوانە بوەوە بەجۆرێک بایرن کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد،

پاش چەند هێرشێک، لە خولەکی 63 دا کیمیچ تاکە گۆڵی بایرنی تۆمارکرد، سەرەڕای هەواڵەکانی ئارسناڵ بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە هیچ گۆڵێکی تر نەبینرا و یارییەکە بەو شێوەیە مایەوە.

 

بە ئەنجامی یاری هاتن و چوون، بایرن میونشن بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ براوە بوو، گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئارتێتا سەرسامی بەهرەدارێکی بروسیا دۆرتمۆندە

یاسین

ئیڤەرتۆن بەفەرمی کارەکانی دەست پێکرد بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی مان سیتی

یاسین

فیفا پێشنیاری یاسایەکی نوێی ئارسن ڤینگەر قبوڵ دەکات

یاسین