zagros news agency

وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و بەریتانیا بۆ پشتیوانی‌ کردن گەیشتنە ئیسرائیل

دەیڤد کامیرۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و ئانالێنا بێربوک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ نیشاندانی پشتیوانی دژی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران، گەیشتنە ئیسرائیل و لەلایەن ئیساک هێرزۆرک سەرۆکی ئەم وڵاتەوە پێشوازییان لێکرا.
وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا جەختیان لەوەکردەوە، مەبەست لە هاتنیان بۆ ئیسرائیل دووپاتکردنەوەی پاڵپشتییە بەردەوامەکانیانە بۆ ئیسرائیل دژی هێرشەکانی ئێران و گروپە چەکدارەکانی نزیک لەم وڵاتە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەریتانیا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل بەشداریی کرد.
سەردانی ئەم دوو وەزیرە بۆ ئیسرائیل لە کاتێکدایە مێدیاکان بەردەوام باس لە جۆراوجۆربوونی شیمانەی وەڵامی ئیسرائیل بۆ ئێران دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان: جەهەپە هەوڵی دژە دیموکراسی دەدات

یاسین

کووەیت دوو کارمەندی باڵوێزخانەی ئێرانی دەرکرد

یاسین

پوتین هەنگاوەکانی ئەڵمانیا دژ بە ڕووسیای بە “هەڵەیەکی گەورە” ناو برد

یاسین