zagros news agency

کەریم بنزیما تووشی پێکان بوو

 

یانەی هیلالی سعودی لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا ئاماژەیان بەوەکردووە کە کەریم بینزیمەی ئەستێرەی یانەکەیان لە ماسولکەکانی قاچی راستیدا تووشی پێکانبووە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە هێرشبەرەکە بۆ یاریی بەرامبەر تەعاون بەم هۆکارە دوورخراوەتەوە و بەشداری
ناکات،لەلایەکیترەوە ڕاکان ئەلوابێلی پزیشکی سعودی لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە جۆری پێکانەکەی بینزیمە بەوشێوەیە کە پێویستە پشوو بدات.

ئەمەش نیگەرانی بەرپرسانی هیلالی لێکەوتووەتەوە چونکە یانەکە لە رکابەریکردنی نازناوی خولی رۆشەن لە قۆناغێکی سەختدان و پێویستییەکی زۆرییان بە تواناکانی ئەو ئەستێرە فەرەنسییە هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گواردیۆلا؛ بەهۆی زۆری گۆڕانکاریەوە شکستمان هێنا

یاسین

پێرێز؛من وازناهێنم لە پۆستی سەرۆکایەتی ڕیاڵ مەدرید

sarkar

گواردیۆلا چەند زانیارییەک دەدرکێنێت

یاسین