zagros news agency

ئارسناڵ توانی سەرکەوێت بەسەر یانەی چێڵسی

 

لە گەڕی ٢٨ خولی ئینگلیزی ئارسناڵ توانی بە ٢ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوێت بەسەر یانەی چێڵسیدا،لە خولەکی ٢١ ویلیام سالیبا توانی گۆڵی یەکەم بۆ یانەی ئەرسناڵ تۆمار بکات.

لە خولەکی٤٥+٢ مارتن هینکاپیێ توانی گۆڵی یەکسان بۆ یانەی چێڵسی تۆمار بکات،لە گێمی دووەم دا لە خولەکی ٦٦ جورێن تیمبەر توانی گۆڵی دووەم و سەرکەوتن بۆ ئارسناڵ تۆمار بکات و لە خولەکی ٧٠ پێدرۆ نێتۆی یاریزانی چێڵسی بە کارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا.

بەم ئەنجامەش ئارسناڵ لە ریزبەندی یەکەمی خولی ئینگلیزیە بە ٦٤ خاڵ هەرووەها چێڵسی بە ریزبەندی شەشەمی خولەکە دێت بە ٤٥ خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەیەکی تر خەریکە گرەوی کڕینی ڕۆدریگۆ لە ئارسێناڵ دەباتەوە

یاسین

لیڤەرپوڵ بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات لەسەر ئاڕن سڵۆت

یاسین

سبەی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بەردەوام دەبن و یاری ئاگرین هەیە

یاسین