لە نوێتری قسەیدا کیلیان مباپێ،ئەستێرەی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر پێکانەکەی دڵنیاییەکی دایە هاندەرانی یانەکە و بەستۆرەیەک لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام موژدەی گەڕانەوەیدا.
مباپێ لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی لە هۆڵی وەرزشی داناوە و لەسەری نووسیووە”هەموو شتێک بە کاری قورس دەکرێت”
ئەم قسەیەی مباپێ پەردەی لەسەر نهێنیەکانی پێکانەکەی لادا،کە زۆرێک پێیان وابووە پێکانەکەی قورسە بەڵام نایدرکێنێت.
مباپێ لە دوو یاری ڕابردووی ڕیاڵ مەدرید دوورکەوتۆتەوە و لەبەرامبەر بێنفیکا و خێتافی یاری نەکرد،کە لە هەردوو یاریدا ڕیاڵ مەدرید بێ ئەوی پێوە دیار بوو.
“سەرکار ڕێبوار”

