zagros news agency

ڕۆناڵدۆ دوای کڕینەوەی یانەیەکی ئیسپانی خێر و بێر بۆ یانەکە دەبارێت

دوای کڕینەوەی سەدا 25ـی پشکەکانی یانەی ئەلمێریای ئیسپانی لەلایەن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پورتوگالی خێر و بێرێکی زۆر ڕوودەکەنە یانەکە و ئەمڕۆ ڕیکۆردێکی نوێیان تۆمار کرد لەسەر ئاستی ئیسپانیا لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا.

بەگوێرەی قسەی مارکای ئیسپانی بێت ئێستا ئەلمێریا خاوەنی 3 ملیۆن و 200 هەزار فۆڵۆوەرسە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و لەپلەی پێنجەمی یانەکانی ئیسپانیا دێت لەڕووی زۆرترین فۆڵۆوەرسی تۆڕی کۆمەڵایەتی،کە پلەی یەکەم ڕیاڵ مەدریدە.

ئەلمێریا ئێستا لە خولی پلەدووی ئیسپانی یاری دەکات و یانەکە لە ڕیزبەندی چوارەمی خولەکە دێت،دەرفەتێکی زۆریشی هەیە بۆ گەڕانەوەی تاگو وەرزی داهاتوو لە خولی پلەیەکی ئیسپانیا یاری بکات.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

گومانی جادوو کردن لە ڕافینیا و یەماڵ دەکرێت و چەن شتێک دەخرێنە ڕوو

یاسین

مان ستی توانی سەرکەوێت بەسەر یانەی ساوسهامپتۆن

یاسین

چێڵسی جێگرەوەی مارێسکا دیاری دەکات

یاسین