zagros news agency

دێربی سکۆتلەندا دەبێتە ئاڵۆزی و شەڕ

 

دوێنێ شەو لە جامی سکۆتلەندا یانەی سێڵتیک و گلاسکۆ ڕێنجەرز وڕووبەڕوو یەکتری بوونەوە و سێڵتیک توانی بە لێدانی یەکلاکەرەوە سەرکەوتن تۆمار بکات،کە دوای فیکەی ناوبژیوان هاندەرانی سێڵتیک ڕژانە نێو یاریگا و لەبەرامبەردا هاندەرانی ڕێنجەرزیش هاتنە نێو یاریگا.

بەهۆی ئەو ڕووداوەوە چەندان کەس لە هاندەرانی هەردوو یانە بریندار بوون،کە ئەگەر چالاکی و وریایی هێزەکانی پۆلیس نەبووایە کارەساتێکی گەورە دروست دەبوو لەیاریگا.

پۆلیسی سکۆتلەندا ڕایگەیاندوە لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردوە و بەتوندی سزای ئەو کەسانە دەدەن،کە دەستیان هەبووە لەو کردەوەیە،وە سوپاسی هەردوو یانەشی کرد بۆ هاوکاری کۆنتڕۆڵ کردنی ئاڵۆزیەکان.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هەماهەنگی ئەمشەو بۆ یەکخستنی هەڵوێستی لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە

یاسین

کەشناسی: پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە

سەڵاح

ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین