zagros news agency

چاڤی؛ لاپۆرتا ڕێگری کرد لەگەڕانەوەی مێسی بۆ بارسێلۆنا

 

چاڤی هێرناندێزی ئەستێرەی ئیسپانی،یاریزان و ڕاهێنەری پێشووی یانەی بارسێلۆنا لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا لەگەڵ میدیایەکی ئیسپانی بە ڕاشکاوانە خوان لاپۆرتای سەرۆکی پێشووی بارسێلۆنا و کاندیدی ئێستای سەرۆکایەتی بارسێلۆنای بەوە تاوانبار کرد ڕێگری کردوە لەگەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆ یانەی بارسێلۆنا.

چاڤی دەڵێت؛سەرەتاکانی 2023 قسەم لەگەڵ مێسی کرد دەربارەی گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا و ڕازیم کرد،کە تەنانەت باوکی مێسیش زۆری پێخۆش بوو،بەڵام دواتر لەناکاوێک مێسی دەنگی نەما،دواتر لاپۆرتا بەڕووی خۆم وتی من نەمهێشتووە بێتەوە لەبەر بەرزی مووچەکەی و خواستە زۆرەکانی،کە ئەمە کێشەی گەورە دەبوون بۆ بارسێلۆنا.

لەسەر ئەم قسانەی چاڤی هەرایەکی گەورە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا دروست بووە و هەندێک دەڵێن چاڤی ئەم قسەیەی کردوە تاکو لاپۆرتا بشکێنێتەوە لەبەردەم هەمووان و هەندێکیش دەڵێن چاڤی تەنها ڕاستیەکانی وتووە و پێویستە لاپۆرتا نەبێتەوە سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

وەسوەسەیەکی سەیر مێشکی مباپێ داگیر دەکات

یاسین

پرێمەرلیگ.. بورنمۆس شکستێکی چاوەڕواننەکراوی بەئارسناڵ هێنا

یاسین

زمان ئەرکێکی قورس بوو لە ژیانی دۆن

یاسین