لەگەڕی 28ی خولی ئیسپانیا بارسێلۆنا میوانداری سیڤییای کرد لە کامپ نۆ، بارسا تایمی یەکەم له خولەکەکانی ٩ و ٢١ دوو گۆڵ بە لێدانی سزا لەڕێی رافینیاوە تۆمار بکەن، پاش ئەوەش لە خولەکی 38 ئۆلمۆ سێیەم گۆڵی یانەکەی تۆمارکرد، پێش کۆتایی ئەو تایمەش ئۆسۆ گۆڵێکی بۆ سێڤییا تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، دووبارە بارسێلۆنا باشتر بینرا، لە خولەکی ٥١ رافینیا سێیەم گۆڵی خۆی چوارەمی یانەکەی تۆمارکرد، لە خولەکی 60یش کانسیلۆ بۆ پێنجەم جار تۆڕی گۆڵی سێڤییای هەژاند،هەرچەندە یانەی میوان لە خولەکی شەشی کاتی زیادکراو گوڵێکی تۆمارکرد بەڵام رزگاری نەبوو لەو شکستە گەورەیە.
سەرەنجام، یارییەکه بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە سەرکەوتنی بارسێلۆنا کۆتایی پێهات و خاڵەکانی لە پێشەنگی ریزبەندی کرد بە 70 خاڵ و بە جیاوازی چوار خاڵ چووە پێش ریاڵ مەدریدی دووەم.

