zagros news agency

کیلیان مباپێ بەشداری یاری بەرامبەر مان سیتی دەکات

 

پاش ئەوەی کیلیان مباپێ لە ماوەکانی رابردوودا تووشی پێکان بوو بەم هۆکارە بەشداری یاریی چوونی نێوان ریاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی نەکرد، بەڵام ماوەی چەند رۆژێکە دەستی کردووەتەوە بە راهێنان کردن.

رۆژنامەی ئاس ئاماژەی بەوەکردوە کە کیلیان ئازارەکەی کەمی کردووە و بۆ یاریی گەرانەوە بەرامبەر بە مان سیتی گەشتی شاری مانچستەر دەکات بەڵام لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە پلانی ریاڵ مەدرید بەو جۆرەیە لەکاتێکدا زانرا مەترسی لەسەر ئەنجامی یارییەکە دروستبووە ئەوا راستەوخۆ مباپێ بەشداری یارییەکە دەکات.

هێرشبەرە 27 ساڵانەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 33 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 38 گۆڵ و شەش ئەسیست تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

گەڕانەوەی مباپێ بۆ پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید دوادەکەوێت

یاسین

گواردیۆلا داوای گۆڵپارێزەکەی بەرشەلۆنە دەکات

یاسین

دۆناڵد ترامپ پەیامێک ئاڕاستەی ڕۆناڵدۆ دەکات

یاسین