zagros news agency

ئێران داوایەک لە فیفا دەکات

فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئێران لەڕێگەی وەزیری وەرزشی وڵاتەکەوە داوایەکی فەرمی لە فیفا دەکات تاکو یاریەکانی هەڵبژاردەی ئێران لەمۆندیالدا بگوازێتەوە بۆ مەکسیک ئەمەش دوای ڕاوێژ و قسەی نێوان ئەندامانی وەرزشی ئێران ئەو قسەیە کراوە.

لای خۆشیەوە وەزیری وەرزشی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئێمە ئێستا لە گفتوگۆداین لەگەڵ فیفا بۆ گواستنەوەی یاریەکانی هەڵبژاردەکەمان بۆ مەکسیک چونکە دوای ئەو هێرشانە بۆ سەر ئێرانپێمان وایە ئەمریکا بەهیچ شێوەیەک سەلامەت نییە بۆ ئێمە.

ئەم هەنگاوەی ئێرانیەکان دوای لێدوانێکی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دێت،کە گوتی؛ ئێمە پێشوازی لە هەڵبژاردەی ئێران دەکەین بۆ مۆندیال،بەڵام هیوادارم لەبەر سەلامەتی گیانی خۆیان بەشداری نەکەن.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەلۆنسۆ؛ زۆر نیگەرانین بە پێکانەکەی کیلیان مباپێ

یاسین

ڕیاڵ بێتیس چاوی لە سیبایۆسە و ڕیاڵ مەدریدیش مەرجی قورسی هەیە

یاسین

یانەی هەولێر سزا درا

یاسین