دوێنێ یانەی سانتۆس لەخولی بەڕازیلی توانی بە دوو گۆڵی بێـوەڵام لەیانەی ڕیمۆ بباتەوە،دوای یاریەکە نەیمار جۆنیۆر داسێلڤا ڕەخنەی توندی ئاڕاستەی ناوبژیوانی یاریەکە کرد،کە ئافرەت بوو،وە چەند وشەیەکی نەشیاوی لە قسەکانی بەکارهێنا.
نەیمار لە لێدوانێکدا وتی؛بەڕاستی ناوبژیوان زۆر نادادپەروەرانە بڕیاری لەسەر یاریەکەدا،من دووچاری چەندان لێدانی مەترسیدار بوومەوە،دیارە لە حاڵەتێکی نەخوازراوی ئافرەتانە بووە،بۆیە ئاگاداری خۆی نەبووە بەتەواوەتی لە بەڕێوەبردنی یاریەکە و بێڕێزی بەرامبەر یاریزانان کردوە.
لەسەر ئەو لێدوانەی نەیمار هەرایەکی زۆر کەوتۆتە نێو شەقامی وەرزشی بەڕازیل،ڕەنگە یاریزانە نەک سزای ڕاگرتن لەیاری،بەڵکو لەوانەی دووچاری سزای دادگای تێهەڵچوونەوەی بەڕازیلیش بێتەوە،چونکە ئەمە شکاندنی یاساکانی بەڕازیلە و بە سوکایەتی ڕەگەزی دەخەمڵێندرێت،کە ڕەنگە لەئەگەری هەر سکاڵایەک نەیمار کونجی زیندان ببێتە ماڵی.
شایەنی باسە ئەم ڕووداوە کاریگەری دەکاتە سەر یاری کردنی نەیمار لەهەڵبژاردەی بەڕازیل،کە لەپێکهاتەی کۆتاییەکانی مانگی ڕابردووش ئانچێلۆتی ڕاهێنەری بەڕازیل یاریزانەکەی دوورخستەوە و ئەم بابەتەش زیاتر یاریزانەکە دەخاتە بەردەم ئەگەری دوورخستنەوەی لەمۆندیال.
“سەرکار ڕێبوار”

