zagros news agency

ئینریکی؛ بەردەوام بیر لە بردنەوە دەکەینەوە

 

لویس ئینریکی راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان دوای بردنەوەیان لە تۆڵۆز رایگەیاند یاریزانەکانی ئاستێکی نایابیان پێشکەشکرد و لە توانایاندایە کاری زۆر باشتر بکەن.

ئینریکی وتی، ئامانجی من ئەوەیە ئاستی هەموو یاریزانێک بەرەوپێش ببەم بەڵام هەندێک جار دەکەمەوە هەڵەوە، گرنگی بە پیگەکانیان نادەم بەڵکو تەنها دەمەوێت توانای مامەڵە کردنیان بزانم لە یاریگادا.

وتیشی، هەموو یاریزانێک پێویستە بۆ راهێنەرەکەی بسەلمێنێت کە دەتوانێت لە یاریگادا چی پێشكەش بکات، بە دڵنیاییەوە راهێنەریش یەک ئامانجی هەیە ئەویش بردنەوەی بەسەرجەم یارییەکانە و تەنها بیر لەوە دەکاتەوە.

ئینریکی دەڵێت، بۆ بردنەوەی نازناوەکان پێویستمان بە ژمارەیەک زۆر یاریزان هەیە بەڵام لەم یارییەدا بە بێ گوێدانە ئەوەی کام یاریزانانە یاریی ناکەن باشترین ئاستمان پێشکەشکرد.

دەشڵێت، ئەشرەف حەکیمی یاریزانێکی گرنگی ئێمەیە و هیوادارم بتوانێت ژمارەی یاریزانەکانی زۆر زیاتر بکات، گۆنزالۆ رامۆسیش یاریزانێکی نایابە و بەردەوام شەڕ دەکات لە یاریگادا و دەیەوێت گۆڵ تۆمار بکات لەبەرئەوە شایستەی ئەوەیە کە خولەکی زیاتر یارییبکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لویس دیاز بە خێرایی خۆی لەگەڵ بایرن میونشن رادەهێنێت

یاسین

جامی کاراباو.. مانچستەر سیتی بەدەستی تۆتنهام لە جامەکە دوورخرایەوە

یاسین

بارسێلۆنا و ڤاڵێنسیا مشتومڕی یاریگا دەکەوێتە نێوانیان

یاسین