zagros news agency

یاماڵ مەرج بۆ بارسێلۆنا دادەنێت

تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە کە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە ماوەی داهاتوودا رووبەڕووی دۆخێکی ئاڵۆز و نەخوازراو دەبێتەوە بەهۆی یەکێک لە ئەستێرەکانیەوە.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەداوە لامین یاماڵی ئەستێرەی 18 ساڵی ئیسپانی داواکاریەکی قورسی لە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە کردووە و دەبێت لە نزیکترین کاتدا جێبەجێی بکەن.

یاماڵ داوای گواستنەوەی هێرشبەرێکی سەرە ڕمی ئاستبەرزی کردووە کە توانای گۆڵ تۆمارکردنی زۆری هەبێت لەگەڵ قۆستنەوەی هەلەکان چونکە پێیوایە تەنها بەو شێوەیە دەتوانن تا چەند ساڵێکی تر کێبڕکێی یانە گەورەکان بکەن لەسەر نازناوەکان، وە هەروەها داوای کردووە بۆ ئەو مەبەستە پێکهاتەیەکی بەهێزتر دروستبکەن .

رونیشیکردووەتەوە، کارگێڕی یانە کەتەلۆنیەکە هەنگاوەکانیان بەمەبەستی جێبەجی کردنی ئەو داواکارییەی یاماڵ دەستپێکردووە چونکە نایانەوێت ئەو یاریزانەیان لەدەستبدەن و بە ئەستێرەی یەکەمی داهاتووی یانەکەیان دەبینن تا چەندین ساڵیتر.

هەمان تۆڕ دوپاتیکردووەتەوە، بەرپرسانی پاریس سان جێرمان چاودێری بارودۆخی لامین یاماڵ دەکەن و ئامادەن لەپێناو ئەو یاریزانە بڕی 350 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بەرشەلۆنە بکەن

هەواڵی پەیوەندیدار

پاڵەوانە کوردەکە لە مالیزیاش سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمار کرد

یاسین

ئیڤان تۆنی: من ڕکابەری کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ناکەم

یاسین

بێکهام نهێنییەکی سەیر ئاشکرا دەکات

یاسین