لەگەڕی 29ی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی هەولێری زەرد ڕەنگ لەسەر یاریگای فرانسۆ هەریری میوانداری یانەی قاسمی کرد
لەگێمی یەکەمی یاریەکەدا هەولێر گوشاری بەردەوامی لەگەڵی یانەی میوان دەکرد تائەوەی لەڕێگەی مارلن چۆبانۆڤ لەخولەکی 42 گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و ئەو گێمەش بەو تاکە گۆڵە لەسوودی هەولێر کۆتایی هات.
لەگێمی دووەمدا هەولێر بە پشت بەستن بە هاندەرانی خۆی بەردەوام لە ئاستە بەرزەکەی،دوای چەند هەوڵێک بۆ تۆماری لەکۆتاییدا جارێکی دیکە مارلن چۆبانۆڤ خۆی گەیاندەوە سەر گۆڵی یانەی قاسم و هەولێری کردە خاوەن گۆڵی دووەم لەخولەکی 75
یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لەبەرژەوەندی هەولێر کۆتایی هات.
بەو ئەنجامەش هەولێر هەنگاوێکی زیاتریدا بۆ هاتنە پێشەوەی ڕیزبەندی خولەکە و ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 59 خاڵ و پلەی سێیەمی ڕیزبەندی گرتووە،بەمەش جیاوازی لەگەڵ شورتەی دووەم کردە یەک خاڵ و لەگەڵ قوەجەوییەی یەکەمیش حەوت خاڵیان نێوانە
یانەی قاسمیش تەنها تاکە خاڵێکی هەیە و پلەی بیستەم و کۆتایی ڕیزبەندی گرتووە،کە بەفەرمی دابەزینی لەخولەکە مسۆگەر کردوە.
“سەرکار ڕێبوار”

