مانچستەر سیتی بە سەرکردایەتی پیپ گواردیۆلا جارێکی تر گەڕاوەتەوە کێبڕکێی بەدەستهێنانی سێیەم نازناوی ناوخۆیی و دوای بردنەوەی جامی کاراباو کەپنو گەیشتن بە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا.
گواردیۆلا سەرەڕای کێبڕکێی توندی پرێمەرلیگ و گەڕانەوەیان بۆ پلەی دووەمی ریزبەندی داوای لە یاریزانەکانی کردووە بەتەواوی لە تۆپی پێ دوور بکەونەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ پشوو بدەن تا بە وزەیەکی نوێوە بۆ یارییەکانی کۆتایی وەرز ئامادەبن.
چانسی ئەوەیان هەیە مێژوویەکی نوێ تۆمار بکەن وەک ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩ ئەنجامیان دا بەڵام راهێنەرەکە هێشتا بەوریاییەوە دەڕوانێتە ئەگەرەکان و پێیوایە هێشتا زووە قسە لەسەر ئەنجامی کۆتایی وەرز بکرێت و پێویستە هەنگاو بە هەنگاو کار بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان بکەن.

