zagros news agency

لیڤەرپوول نیگەرانە سەبارەت بە دۆخی کۆناتێ

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، بە پشتبەستن بە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، لیڤەرپوول نیگەرانە لە داهاتووی بەرگریکاری فەرەنسی ئیبراهیما کۆناتی، چونکە دانوستانەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە وەستاون.

هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆناتی بێزارە لە پێشنیاری لیڤەرپوول بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی، ئەمەش وایکردووە دانوستانەکانی هێواشتر بکاتەوە. ئەمەش نیگەرانی کارگێڕی یانەکەی دروستکردووە سەبارەت بە دووبارەبوونەوەی ڕۆیشتنی ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد.

ئارنۆڵد لەم هاوینەدا لیڤەرپولی بەجێهێشت و بەرەو ڕیال مەدرید ڕەتیکردەوە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، ئەمەش دۆخێکە کە لیڤەرپوول ترسی هەیە بەسەر کۆناتێدا بێت کە گرێبەستەکەی ئێستای لە ساڵی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا بە کۆمەڵێک کێشەوە ئەمشە دەچێتە یاریگا

یاسین

گورزێکی نوێ بۆ بەرشەلۆنە

یاسین

ئەلنەسر پێگەی خۆی لە بەرامبەر ڕیال مەدرید دەپارێزێت

یاسین