دوای بەرامبەر بوونەکەی دوێنێ شەوی مانچێستەر سیتی بەرامبەر بۆرنمۆس،کە بووە هۆی لەدەستدانی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ لەبەرژەوەندی یانەی ئارسێناڵ،بێرناردۆ سیلڤای کاپتنی یانەی مان سیتی قیەی بۆ بی بی سی بەریتانی کرد و بێهیوایی خۆیانی ئاشکرا کرد لەو کاتەدا.
سیلڤا دوای یاریەکە وتی؛ بەڕاستی زۆر زەحمەتە،ئێمە بێهیوا بووین لەوەی دەمانویست بەدەستی بهێنێن ئەم نازناوە ئەوەیە تۆ لەسەرەتای وەرزەکەوە ڕکابەری بۆ دەکەیت و هەوڵی بۆ دەدەیت،بەڵام ئەمەش بەشێکە لە تۆپی پێ،زۆر ڕقم لە دۆڕانە،هیوادارم یاریزانەکان ئەم ڕۆحیەتە هەڵگرن بۆ وەرزی داهاتوو.
دەربارەی ڕۆیشتنی پێپ گواردیۆلا ئەستێرە پورتوگالیەکە وتی؛ڕاستی بڵێم زۆر دەربارەی ئەمە نازانم،بەڵام ئەو بڕیار لەدەستی خۆیەتی دەمێنێتەوە یان دەڕوات ئەم بابەتە لەدەستی مندا نییە.
شایەنی باسە سیلڤا پێش کۆتایی ئەم وەرزە ئاشکرای کردوە دوای تەواو بوونی وەرزەکە ڕیزەکانی سیتزن خاڵی دەکات و بەپێی سەرچاوەکانیش بارسێلۆنا نزیکترین یانەیە لەو ئەستێرەیە بۆ وەرزی داهاتوو.
“سەرکار ڕێبوار”

