zagros news agency

کاماڤینگا مۆندیالی ٢٠٢٦ـی بە زانکۆی هارفارد گۆڕییەوە

دوای ئەوەی بەهۆی دابەزینی ئاستی لە وەرزی ڕابردوودا، لەلایەن دیدێ دیشامپی ڕاهێنەرەوە لە لیستی هەڵبژاردەی فەرەنسا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ دوورخرایەوە، ئێدواردۆ کاماڤینگای ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڕیاریدا پشووەکەی بە شێوازێکی جیاواز بقۆزێتەوە.

 

ئەم یاریزانە تەمەن ٢٣ ساڵانەیە گەشتێکی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدا، خەمەکانی بەشدارینەکردن لە مۆندیالی گۆڕی بۆ دەرفەتێکی زانستی و لە کۆلێژی بازرگانی زانکۆی بەناوبانگی هارفارد، خولێکی چڕ و پێشکەوتووی لە بوارەکانی میدیا، وەرزش و کات بەسەربردن تەواو کرد و وێنەیەکی خۆی لەناو کەمپەسی زانکۆکەدا بڵاوکردەوە.

 

پێشبینی دەکرێت کاماڤینگا کە خاوەنی ٢٩ یاری نێودەوڵەتییە، لە ئەمریکا بمێنێتەوە و لە نزیکەوە هاندەری هاوڕێکانی بێت لە هەڵبژاردەی فەرەنسا. هەڵبژاردەی فەرەنسا لە کۆمەڵەی نۆیەمدا لەگەڵ هەڵبژاردەکانی عێراق، سەنیگال و نەرویج ڕکابەری دەکات، بەتایبەت لە یارییەکەی ٢٣ی حوزەیراندا کە فەرەنسییەکان ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی عێراق دەبنەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

خیتافی نیازی گواستنەوەی گۆنزالۆ گارسیای هەیە

یاسین

هەولێر بەگۆڵباران کردنی کەرخ دڵی هاندەرانی شاد کردەوە

یاسین

نەسڕ ڕاهێنەری داهاتووی دیاریکرد

یاسین