zagros news agency

ئەمڕۆ پێرێز گرێبەستێکی نوێ ڕادەگەیەنێت

فابریزۆ ڕۆمانۆی گەورە ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی لە ڕاپۆرتێکی نوێیدا دەربارەی گرێبەستەکانی ئەم وەرزەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرای کرد ئەمڕۆ یانە شاهانەییەکە گرێبەستە گەورەکەی ئەم مێرکاتۆیەی ڕادەگەیەنێت و پێشوازی لە کوکورێیا دەکات.

بەپێی قسەی سەرچاوەکان بێ ڕیاڵ مەدرید مەرجی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی خستۆتە بەردەمی چێڵسی و یاریزانەکەش ڕازی بووە ببێتە بەشێک لە پێکهاتەی مێرێنگی،کە بڕی گرێبەستەکە 47 ملیۆن پاوەندە،ئەمە جگە ڵە پاداشتی دارایی بۆ یانە لەندەنیەکە.

ئەم مێرکاتۆیە ڕیاڵ مەدرید بۆ هەر چوار خاڵەکەی هێڵی بەرگری یاریزانی گواستۆتەوە و بەسەرکردایەتی جۆزێ مۆرینیۆ دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتووی ڕکابەری قورس بکات بۆ سەرجەم نازناوەکان.

“سەرکار ڕێبوار”


 

هەواڵی پەیوەندیدار

یۆرگن کڵۆپ پەیامێک ئاڕاستەی موحەمەد سەڵاح دەکات

یاسین

ئێنریکی گرێبەستەکەی نوێکردەوە

یاسین

چێڵسی لەکۆتا چرکە شکستی تووشی لیڤەرپول کرد

یاسین