zagros news agency

لێدوانی کیلیان مباپێ پاش بردنەوەی فەڕەنسا بەرامبەر سەنیگال

کیلیان مباپێی کاپتنی هەڵبژاردەی فەڕەنسا، دوای ئەوەی لە یارییەکەیان بەرامبەر سەنیگالدا ئاستێکی بەرز پێشکەش کرد و دوو گۆڵی تۆمار کرد، بە تووندی وەڵامی ڕەخنەگرانی دایەوە. ناوبراو لەم بارەیەوە وتی هیچ هۆکارێک بۆ تۆڵەسەندنەوە بوونی نییە و ئەگەر بیەوێت بە کردار وەڵامی هەموو ڕەخنەگران بداتەوە و دەمیان دابخات، ئەوا پێویستە تا تەمەنی هەشتا ساڵی بەردەوام بێت لە یاری کردن. مباپێ جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی سەرەکیی ئەو نووسینەوەی مێژووە بۆ وڵاتەکەی و بردنەوەی جامی جیهانییە.

سەبارەت بە هەست و سۆزی یاریزانەکان لە یارییە سەرەتاییەکاندا، کاپتنی فەڕەنسا ئاماژەی بەوە کرد کە یاری یەکەم هەمیشە بە بارێکی دەروونی پڕ لە فشار و پەرۆشیدا تێدەپەڕێت، بەتایبەت بۆ ئەو یاریزانە گەنجانەی بۆ یەکەمجارە بەشداری دەکەن، بەڵام دڵنیایی دا کە ئەم بردنەوەیە بووەتە هۆی گەڕانەوەی ئارامی بۆ ناو تیپەکە.

لە کۆتایی قسەکانیدا، مباپێ تیشکی خستە سەر یارییە چارەنووسسازەکەی داهاتوویان و ڕایگەیاند کە ئەوەی ڕوویداوە تەنها سەرەتایە. ناوبراو ئاشکرای کرد کە ئێستا تەواوی سەرنج و ئامادەکارییەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی عێراقە، کە مەبەستیانە بە بردنەوە لەو یارییەدا، بە شێوەیەکی فەرمی سەرکەوتنی خۆیان بۆ قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

هالاند لە بارسێلۆنا بیندراوە

یاسین

مان سیتی بە سەرکەوتن دەستیپێکرد

یاسین

ڕیزبەندی لالیگا بەبێ VAR بابەتە سەرسوڕهێنەرەکان ئاشکرا دەکات

یاسین