zagros news agency

خولی ئەڵمانیا.. ئەڵمانیا شکستی هێنا و سێ خاڵی تری لەدەستدا

لە یارییی بەهێزی هەفتەی 32ی خولی ئەڵمانیا، یانەی شتوتگارت میوانداری بایرن میونشنی کرد.

 

لە ئەنجامدا شتوتگارتی خاوەن یاریگا توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە بایرن بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم، شتوتگارت دەستپێشخەری کردو لە خولەکی 29دا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، بەڵام ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ بایرن هەژمارکرد و لە خولەکی 37 هاری کەین ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

 

تایمی دووەم شتوتگارت باشتر دەرکەوت و توانی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 83 و سێی کاتی زیادکراودا لە ڕێگەی یاریزانان وۆ جیونگ و سیلاس کاتومپا تۆمارکرد.

 

بەم ئەنجامە، بایرن سەرەڕای شکستی خاوەن 69خاڵە لە پلەی دووەمە و شتوتگارتیش لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیە بە کۆکردنەوەی 67 خاڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پریمەرلیگی ئینگلتەڕادا،دێربی شاری مانچستەر بەڕێوەدەچێت

یاسین

کۆمپانیای Microsoft نرخی یاریەکانی گۆری

یاسین

پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت

سەڵاح