zagros news agency

مۆرینیۆ: مباپێ دەکەمە باشترینی جیهان

مۆرینیۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری ڤانیتی ڤێر، وێڕای دووپاتکردنەوەی خۆشەویستی بۆ ریاڵ مەدرید، جەختی لەوە کردەوە کە هیچ رق و کینەیەکی بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە نییە.

 

بەو پێیەی چوار ساڵ لە کەتەلۆنیا لەگەڵ خێزان و منداڵەکانی ژیاوە و وەک یاریدەدەری بۆبی رۆبسۆن لەو یانەیە کاریکردووە. هەرچەندە ئاماژەی بەوەدا چێژ لە سەیری یارییەکانی بەرشەلۆنە دەبینێت.

 

بەڵام لە هەمان کاتدا یادی سەرکەوتنەکانی خۆی لەگەڵ ریاڵ مەدرید کردەوە بە تۆمارکردنی ١٢١ گۆڵ و کۆکردنەوەی ١٠٠ خاڵ لە وەرزی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٢. لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، مۆرینیۆ کیلیان مباپێی بە ئەستێرەیەکی نایاب وەسف کرد.

 

هەروەها بەڵێنی دا هەموو هەوڵێک بدات بۆ ئەوەی بیکاتە باشترین یاریزانی جیهان، بەبێ ئەوەی گرنگی بەو دەنگۆیانە بدات کە لە میدیاکاندا بڵاودەکرێنەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕافایل لیاو رەخنەی لێدەگیرێت

یاسین

سبەی پرێمەرلیگ دەگاتە کۆتا یاریەکانی هەفتەی 19

یاسین

بارسێلۆنا بۆندی ئەستێرەیەکی لاوی نوێکردەوە

یاسین