zagros news agency

کۆمپانیای Apple دوو جۆر IPad نوێی نمایش کرد

 

کۆمپانیای (Apple) لە بۆنەیەکی تایبەتدا دوێنێ کۆمەلێک ئامێری نوێی نمایش کرد یەکێک لە ئامێرەکان دوو جۆر (Ipad) نوێ بە دوو قەبارەی جیاواز نمایش کرا (13) ئینج و (11) ئینج بەچوار جۆر رەنگ بەردەست دەبن یەک کامێرا لە بەشی پشتەوەی لە خۆ دەگرێت کە ڕوونی 12 مێگاپبکسڵە لەگەڵ کامێرایەکی سێڵفی بەهەمان ڕوونی، بەڵام بۆ ناوەڕاستی ڕوونماکە جێگیر کراوە. هەروەها پشتگیری لە تایبەتمەندی Apple Pe ncil Hover دەکات کە پێشووتر تەنها تایبەت بوو بە ئایپاد پڕۆ. هەروەها چیپسێتی APPEL M2 لەسەر جێگیر کراوە هەروەها بڵندگۆکانی لە جۆری Stereo و Touch ID لە خۆ دەگرێت هەروەکو نەوەی پێشووتری. هەروەها پشتگیری لە تەختەکلیلی Apple Magic keyboard دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆفیسی تیک تۆک لە کەندا دادەخرێت

سەڵاح

کۆمپانیای شاومی پاوەربانکی 165W Max واتی نمایشکرد

یاسین

کۆمپانیای شاومی زنجیرە مۆبایلی Xiaomi 14T نمایش کرد

یاسین