zagros news agency

تیک تۆک بە ٤٠٠ ملیۆن دۆلار سزادرا

 

کۆمپانیای تیک تۆک و بایتباس (ByteDance) بە فەرمی ڕەزامەندییان دا لەسەر دانی ٤٠0 ملیۆن دۆلار بە وەزارەتی داد لە ئەمریکا تا کەیسێکی دادگایی کۆتایی پێبهێنن کە تێیدا تۆمەتبار کرابوون بە کۆکردنەوەی ناڕەوا و بێ مۆڵەتی زانیارییە تایبەتەکانی منداڵانی تەمەن ژێر ١٣ ساڵ.

لەم بڕە پارەیە، تیک تۆک ۳۰0 ملیۆن دۆلاری ڕاستەوخۆ دەدات و ۱۰0 ملیۆنەکەی تر دوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتننامەیەکی کۆنی دادگا (پەیوەندیدار بە Musical.ly) خەرج دەکرێت.

کەیسەکە سەرەتا لە ساڵی ٢٠٢٤ تۆمارکرابوو دوای ئەوەی دەرکەوت پلاتفۆرمەکە رێگەی بە منداڵان داوە هەژماری ئاسایی بکەنەوە و هەروەها داواکاری دایک و باوکانیشی پشتگوێ خستووە بۆ سڕینەوەی هەژمار و زانیارییەکانی منداڵەکانیان.
ئەم ڕێککەوتنە بە یەکێک لە گەورەترین سزاکانی مێژووی ئەمریکا دادەنرێت لە ژێر یاسای پاراستنی تایبەتمەندیی منداڵان لە ئینتەرنێت (COPPA).

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کارەبا لە بەسرە 19 بەرپرسی لە کار لادا

سەڵاح

نێچیرڤان بارزانی جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئازەربایجان دەکاتەوە

سەڵاح

بەریتانیا سزای بەسەر کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئێراندا سەپاند

یاسین