zagros news agency

مایکرۆسۆفت نوێکردنەوەیەکی بەپەلەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ویندۆز 11 بڵاودەکاتەوە

 

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دەستیکردووە بە وەشاندنی نوێکردنەوەیەکی بەپەلە و نائاسایی بۆ سیستمی کارپێکردنی Windows 11 بە مەبەستی چاککردنی ئەو کێشانەی لە دوایین نوێکردنەوەی مانگی ئەیلوولدا دروستبوون ئەم کۆمپانیایە لە گەورەترین نوێکردنەوەی مێژووی خۆیدا لەم مانگەدا نزیکەی هەزار کەلەبەری ئەمنیی چاککردبۆوە بەڵام هاوکات بووە هۆی دروستبوونی هەندێک کێشەی تەکنیکی کە کاریگەرییان لەسەر کۆمپانیاکان و گەشەپێدەران و یاریزانان دروستکردبوو.

 

کێشە نوێیەکان بە تایبەتی لە بەشکردنی فۆڵدەرەکان لە سیستمی Hyper-V دروستببوون کە مایکرۆسۆفتی ناچار کرد بە خێرایی ئەم نوێکردنەوە چاکسازییە ئامادە بکات تا ڕێگری لە پەککەوتنی زیاتری کارەکانی بەکارهێنەران بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

مێتا کۆنترۆڵی زیاتری ئەلگۆریتمەکان دەداتە دەست بەکارهێنەرانی فەیسبووک

یاسین

ئەپڵ وەشانی iOS 27 بە تایبەتمەندیی نوێی Siri AI بڵاودەکاتەوە

سەڵاح

مێتا مەرجەکانی دەستکاری دەکات؛ ناوەڕۆکی دەزگا میدیاییەکان بۆ ڕاهێنانی ژیریی دەستکرد بەکاردەهێنرێت

سەڵاح