کۆمپانیای ئەنترۆپیک کە یەکێکە لە پێشەنگەکانی بواری ژیریی دەستکرد خزمەتگوزاری کلۆد میتینگزی ئاشکرا کرد کە دەتوانێت گفتوگۆکانی ناو شوێنی کار بگۆڕێت بۆ پلان و ئەرکی جێبەجێکردن لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکاندا ئەم مۆدێلە توانای هەیە ڕەشنووسی پلانەکان دابڕێژێت و خشتەی کاتی لەسەر تەختەیەکی سپی ئەلیکترۆنی بکێشێت لەگەڵ ئەوەشدا وەڵامی پرسیارەکانی ناو گفتوگۆ بداتەوە و پەیوەندی بە بەرنامەکانی دیکەی کارکردنەوە بکات تا زانیاری و ژمارەکانی پێویست دەربهێنێت ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کاتی بەفیڕۆچوو لە ئیدارەدانی پرۆژەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە کۆمپانیاکاندا.

