zagros news agency

کۆمپانیای Apple مۆبایلی Iphone 16 نمایش کرد

 

کۆمپانیای (Apple) دوێنێ لە کۆنگرەی تایبەتی خۆیدا مۆبایلی (Iphone 16 pro) و (Iphone 16 pro max) نمایش کرد کە چیپسێتی جۆری (A18 Pro) تایبەتی لەسەر جێگیر کراوە هەروەها چوستییەکی باشتر بەراورد بە جۆری ئاسایی پێشکەش دەکات هەروەها بۆ ئەمجارە (apple) دوگمەی کۆنتڕۆڵ کردنی کامێرای (Iphone) دوگمەیەکی بۆ زیاد کردوە کە دەتوانیت زۆر کردار پێ ئەنجام بدرێت لە نێوان کامێراکاندا گۆڕانکاری بکەیت و وێنەکان و دوور و نزیک بکەیتەوە و زۆر زیاتریش هەروەها بەکارهێنەر دەتوانێت بە ڕوونی (4K) و (120) وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات هەروەها (Apple) دەڵێت مایکەکانی (iphone 16) لە ئاستی مایکی ستۆدیۆکاندایە واتە سیستەمێکی دەنگی ناوازەی لەسەر جێگیر کراوە هەروەها (apple) دەڵێت (iphone 16) هێندە بەهێزە دەتوانێت کار بە ئەو یارییانە بکات کە بۆ ئاستی کۆنسۆل دروستکراوە بە دوو قەبارە بەردەست کراوە (6.3) ئینج و (6.9) ئینج.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارەی ئەم توێژە خەرج دەکرێت

یاسین

گوتەبێژی پێشووی پێنتاگۆن: بەهۆی ئاژاوەکانی ناو پێنتاگۆن ڕەنگە وەزیری بەرگری لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە

سەڵاح

مەسرور بارزانی : پشتوانی حكومەت بۆ كرێكاران دووپات دەكەینەوە

گوران