zagros news agency

ترەمپ: تیک تۆک هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی

گفتوگۆ ‏‏‏لەسەر‏‏ داهاتووی ئەپی (TIKTOK) لە ئەمریکا دەکرێت هەندێک لە یاسادانەران و بەرپرسانی هەواڵگری ڕایانگەیاند کە کۆمپانیای (TIKTOK) خاوەنی ئەپەک بایت دانس لەوانەیە ‏‏ناچار‏‏ بکرێت زانیاری بەکارهێنەران لەگەڵ حکومەتی چیندا هاوبەش بکات هەروەها ‏‏بەگوێرەی یاسادانەران ئەمەش لەوانەیە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دروست بکات. ‏
‏ئەم ‏‏نیگەرانییانە بوونەتە هۆی چەندین مشتومڕ لەسەر و دژی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ‏‏لە ‏‏کاتێکدا گفتوگۆکان چڕتر بوون سەرۆکی پێشوو دۆناڵد ترەمپ ‏‏بە تێڕوانینێکی ئاڵۆزەوە ‏‏ڕایگەیاند‏‏ لە چاوپێکەوتنێکی ئەم دواییەدا لەگەڵ کەناڵی (CNBC) سەرۆک ترامپ ‏‏نیگەرانییەکانی خۆی سەبارەت بە ئەپی بەناوبانگی (TIKTOK) دووبارەکردەوە و بە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ناوبرد ئەمەش بەهۆی بەهۆی خاوەندارێتی ولاتی چین. ‏
‏بەڵام لە کاتێکدا‏‏ دژی پلاتفۆرمەکە‏‏ قسەی کرد ترامپ دانی بەو کاردانەوە و کاریگەرییە دانا کە قەدەغەکردنی راستەوخۆی ئەپی (TIKTOK) بە تەواوی لەوانەیە کاریگەریەکی زۆر دروست بکات بەتایبەتی لە ناو گەنجەکاندا هەروەها کۆمپانیای (TIKTOK) لە وەلامێکدا رایگەیاند کە ئەم ئەپە لە لایەن حکومەتی چینەوە کۆنترۆڵ نەکراوە
‏سەرۆک ترامپ وتی ئەم جۆرە هەنگاوە لەوانەیە بە شێوەیەکی نایەکسان سوود بە کۆمپانیاکانی وەک (Meta Platforms) بگەیەنێت کە بە توندی ڕەخنەی لێ گرتووە.‏
‏سەرۆک ترامپ وتی نامەوێت (Facebook) دوو هێندە بکەم، ئەگەر (TikTok) قەدەغە بکرێت بەڵام (Facebook) سوودمەندێکی گەورە دەبێت کە پێم وایە (Facebook) زۆر ناڕاستگۆیە هەروەها لێدوانەکانی ترەمپ پەیوەندییە ئاڵۆزەکەی ‏‏لەگەڵ (Meta Platforms)‏‏ نیشان دەدات کە پێشتر فەیسبووک و ئینستاگرامی هەڵوەشاندەوە دوای ئاژاوەی (6) مانگی یەکی ساڵی (2021) لە کۆنگرێسی ئەمەریکا. ‏

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Microsoft سیستەمی windows 11 بە ژیری دەستکرد نوێ کردەوە

سەڵاح

ئەگەری هەوڵدان بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە

یاسین

هێزەکانی ئاسایشی سووریا شانەیەکی داعشیان لە دەڤەری دارایا دەستگیر کرد

یاسین