zagros news agency

چەند گەنجێکی کورد لە پاڵەوانیەتییەکی یارییە وەرزشیە ئەلکترۆنیەکان نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق دەکەن

 

لە پاڵەوانەتیەکی جیهانی بۆ یاریە وەرزشیە ئەلکترۆنیەکان چەند گەنجێکی کورد نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق دەکەن وەکو تیمی یاری پەبجی مۆبایل،کە هەر وڵاتێک بە تیمێک بەشدارە 120 وڵات بەشدارە و ئێستا یاریەکانی دەستی پێکردوە و سبەیش یاریەکانی ئەو قۆناغە بەردەوام دەبێت.

 

ئەو تیمە کوردیە لە ئاکرێ دامەزراوە و یاریزانەکانیشی لە(ژیلوان عوسمان،عەلی جانان،مالیک ئەیوب،ڕیهان ئەمیر،عەلی شێرزاد،هیوا شێرزاد) پێکهاتوون و لەکاتی سەرکەوتنیان لەو قۆناغە سەفەری وڵاتی سعودیا دەکەن بۆ ئەنجامدانی قۆناغی کۆتایی،کە کۆی گشتی شایستە داراییەکانی دەگاتە 130 هەزار دۆلار.

 

شایەنی باسە ئادەم ڕزگاری بەڕێوبەری تیمەکە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی زاگرۆس وتی”هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ سەرکەوتن ئێمە هاتووین نازناوەکە ببەینەوە ئاکرێ و ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕین لەگەڵ خێزانەکانمان”
کاوان ڕەجەبی سەرۆکی تیمەکەش لە لێدوانێکدا وتی”دەمێکە خەونمان ئێرەیە،لێرەش خەونی نازناوەکەمان بینیوە”.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : شەپۆلێکى باران بارینى پچڕپچڕ بەڕێوەیە

یاسین

نێچیرڤان بارزانی و سوودانی دۆخى خزمه‌تگوزارى و بارى گوزه‌رانى هاووڵاتييانیان تاووتوێكرد

سەڵاح

ئەلڤارێز: ئاگادارم ناوم بەیانەی بارسێلۆناوە دەبەسترێتەوە

یاسین