zagros news agency

فەیسبوک تاقیکردنەوەی سنوردارکردنی هاوبەشکردنی لینک زیاد دەکات

 

کۆمپانیای فەیسبوک لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە نوێکانیدا، پلانی هەیە ژمارەی هاوبەشکردنی لینکەکان لە سۆشیال میدیا سنوردار بکات بۆ بەکارهێنەران. بە پێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ژمارەیەک بەکارهێنەر لە وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا ئاگادارکراونەتەوە کە لە داهاتوودا تەنها دەتوانن بە ڕێژەیەکی دیاریکراو لینک هاوبەش بکەن هەرقەها فەیسبوک ڕاگەیاندووە بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی دەتەوێت سنوورە دیاریکراوەکان تێپەڕێنن، پێویستە بەژداری مانگانە بکەن، کە نرخی سەرەتاییی ئەم بەژدارییە لە 9.99 پاوەند دەست پێدەکات تاوەکو ئێستا، ژمارەی لینکە سنوردارکراوەکان بۆ هەموو بەکارهێنەران یەکسان نییە، چونکە ئەم سیستەمە هێشتا لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تا ئێستا ئاگره‌كه‌ی سەر رێگای هەولێر- گوێڕ كۆتایی نه‌هاتووه‌

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەیان تومارکرد

سەڵاح

لیڤەرپوڵ بریاری خۆی سەبارەت بە ئارنی سڵۆت دا

یاسین