zagros news agency

کۆمپانیای مێتا ژیری دەستکردی Manus بە نزیکەی 3 ملیار دۆلار کڕی

 

کۆمپانیای مێتا کە خاوەنی فەیسبووک و ئینستاگرام بە فەرمی ڕایگەیاند کە کۆمپانیای ژیری دەستکردی (Manus) کڕیوی هەروەها ئەم ژیرە دەستکردە لە دروست کراوی AI Agents تایبەتمەندە بە بریاری زیرەک کە دەتوانن ئەرکە ئاڵۆزەکان بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئەنجام بدات وەک توێژینەوەی بازاڕ و نووسینی کۆد و شیکارکردنی داتا.
ئەم ژیری دەستکردە چینیە بەڵام بنکەکەی ئێستا لە سەنگافورەیە و ئەم کڕینە وەک بەشێک لە کێبڕکێی تەکنەلۆژی نێوان ئەمریکا و چین سەیر دەکرێت هەروەها مێتا پلانی ئەوەی هەیە تەکنەلۆژی Manus تێکەڵ بە بەرهەمەکانی وەک WhatsApp و Instagram بکات، بۆ ئەوەی Meta AI بتوانێت نەک تەنها وەڵام بداتەوە، بەڵکو کار بە کرداریش ئەنجام بدات. ئەم کڕینە سێیەم گەورەترین کڕینی مێتایە لە مێژوویدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەفەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند قوتابخانەیەک لە قەزای کۆیە نۆژەن دەکرێنەوە

یاسین

هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ڕێککەوتن

سەڵاح

‎لە ناحیەیی رزگاری مەلای مزگەوتێك كوژرا

گوران