zagros news agency

کۆمپانیای Perplexity دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیای سامسۆنگ

​کۆمپانیای Perplexity AI بە فەرمی ڕایگەیاند کە بوونەتە هاوبەشی سەرەکی سامسۆنگ و لەمەودوا ڕاستەوخۆ وەک بەشێک لە سیستەمی مۆبایلەکانی زنجیرەی Galaxy S26 جێگیر دەکرێن بۆ سالی ٢٠٢٦.

​ بەپاێ ئەم خالانە:

​ وشەی بانگکردنی تایبەت: هەموو مۆبایلێکی نوێی S26 بە دەستەواژەی “Hey Plex” ڕاستەوخۆ ژیری دەستکردەکەی پێرپلێکسیتی بۆ چالاک دەبێت.

​ ڕۆڵی نوێی Bixby: یاریدەدەری دەنگی بیکسبی تەنها کارەکانی ناو خودی مۆبایلەکە (On-device) جێبەجێ دەکات، بەڵام بۆ هەر پرسیارێکی قورس، گەڕانێکی ناو ئینتەرنێت، یان دروستکردنی دەق، ڕاستەوخۆ کارەکە ئاڕاستەی APIـیەکانی Perplexity دەکات.

کۆتایی قۆرخکاری: بەکارهێنەرانی گالەکسی چیتر ناچار نین تەنها یەک یاریدەدەری دەنگی بەکاربهێنن؛ دەتوانن لەسەر یەک ئامێر لە نێوان چەند ژیریەکی دەستکرددا هەڵبژێرن.

​ هەنگاوی داهاتوو (Samsung Internet): ئەمە تەنها سەرەتایە لە داهاتوویەکی نزیکدا Perplexity دەبێتە بژاردەیەک بۆ بزوێنەری گەڕان لەناو وێبگەڕی سامسۆنگدا، بەمەش بەکارهێنەر دەتوانێت لەبری گووگڵ، پێرپلێکسیتی بکاتە بزوێنەری گەڕانی سەرەکی مۆبایلەکەی.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای openAI خزمەتگوزاریەکی تری زیاد کرد

یاسین

کۆمپانیای Youtube خێرای بۆ کار پێکردنی ڤیدیۆکانی زیاد دەکات

سەڵاح

ناتوانرێت پشت بە ژیری دەستکرد ببەسترێت بۆ بریاردان

یاسین