بڕیاری لەناکاوی حکومەتی هیندستان بۆ قەدەغەکردنی ئەپڵیکەیشنی تێلیگرام لە وڵاتەکەدا شڵەژانێکی گەورەی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا دروست کردووە و بەکارهێنەرانی ناچار کردووە بە دوای جێگرەوەدا بگەڕێن بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی تێک کڕانچ تەنها چەند کاتژمێرێک دوای ڕاگرتنی تێلیگرام ڕێژەی دابەزاندنی بەرنامەکانی گۆڕینی ئایپی و ڤی پی ئێن لە هیندستان بە شێوەیەکی بێوێنە و بە ڕێژەی سەدان لەسەدا زیادی کردووە چونکە بەشێکی زۆری خەڵک دەیانەوێت بە هەر شێوازێک بێت بەربەستەکە بشکێنن و بگەنەوە بە نامە و داتاکانیان هاوكات ئەم قەدەغەکردنە بووەتە هەلێکی زێڕین بۆ ئەپە ڕکابەرەکانی وەک سیگناڵ و واتسئەپ و فەیسبووک ماسنجەر کە لە ئێستادا بەرزبوونەوەیەکی پێوانەیی لە ڕێژەی بەکارهێنەرانی نوێدا بەخۆیانەوە دەبینن پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم هەنگاوەی هیندستان کاریگەرییەکی توندی لەسەر داهاتووی تێلیگرام دەبێت چونکە ئەو وڵاتە یەکێک بوو لە گەورەترین بازاڕەکانی جیهان بۆ ئەو ئەپە و ئێستا بەکارهێنەران بە خێرایی بەرەو پلاتفۆرمە پارێزراوەکانی تر کۆچ دەکەن.

