کۆمپانیای مێتا لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە بازاڕی تەکنەلۆژیای لەبەرکراودا پەردەی لەسەر چاویلکەیەکی زیرەکی نوێ لادا کە بە براندی تایبەتی خۆی بەرهەمهێنراوە و نرخەکەی زۆر گونجاوتر و هەرزانترە لە بەرهەمەکانی پێشووی بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی پێگەی تێک کڕانچ ئەم چاویلکە نوێیە جیاواز لە جۆرەکانی ڕەی بان مێتا بە تەواوی لەژێر ناوی مێتادا پەرەی پێدراوە و ئامانج لێی گەیاندنی تەکنەلۆژیای ڕاستی واقیع و ژیریی دەستکردە بۆ دەستی ڕێژەیەکی زۆرتر لە بەکارهێنەران لە سەرانسەری جیهاندا بەبێ ئەوەی تێچوویەکی زۆریان لەسەر بکەوێت
ئەم چاویلکە نوێیەی مێتا سەرڕای نرخە هەرزانەکەی چەندین تایبەتمەندی پێشکەوتوو لە خۆ دەگرێت کە گرنگترینیان بوونی کامێرایەکی زیرەک و سیستمی دەنگی ناوخۆییە لەگەڵ پشتگیریکردنی تەواوی یاریدەدەری ژیریی دەستکردی مێتا ئەی ئای کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە ڕێگەی دەنگەوە فرمانەکان جێبەجێ بکەن و پرسیار لەبارەی ئەو شتانەوە بکەن کە لەبەردەمیاندا دەیبینن هاوکات کۆمپانیاکە لە دیزاینی ئەم ئامێرەدا جەختی لەسەر کێشی سووک و پاتری بەهێز کردووەتەوە تا بەکارهێنەران بتوانن لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بە ئاسانی بەکاریبهێنن و ئەم هەنگاوەش وەک ڕکابەرییەکی ڕاستەوخۆ دەبینرێت بۆ کۆمپانیا گەورەکانی تری بوونی تەکنەلۆژیا کە دەیانەوێت کۆنترۆڵی بازاڕی داهاتووی چاویلکە زیرەکەکان بکەن.

