zagros news agency

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

فیلمی سینەمایی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی یەکەم هەفتەی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 22ـی ئاداری 2024 لە سینەماکاندا نمایشکرا و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 119 ملیۆن و 256 هەزار دۆلارە.

لەو داهاتە، 84 ملیۆن و 325 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 35 ملیۆن و 100 هەزار دۆلاریشی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی فیل کەنانە و هەریەک لە پاوڵ رودد، کاری کون و فین وۆلفهاردە رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

چیرۆکی فیلمەکە باس لەوە دەکات کە بەهۆی دۆزینەوەی شوێنەوارێکی کۆن، هێزێکی خراپەکار ئازاد دەبێت، بۆیە دەبێت هەمووان یەکبگرن بۆ پاراستنی جیهان لە سەردەمی سەهۆڵبەندی دووەم.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای 25 ساڵ هاری پۆتەر دەگەڕێتەوە سینەما

ART

وەزیری ۆشنبیری و لاوان ێزلێنانی پێشکەش بە حەمەکەریم هەورامی کرد

ART

دانیێڵ ڕادکلیف نامەیەکی تایبەت بۆ ئەکتەرە نوێیەکەی “هاری پۆتەر” دەنێرێت

ART