zagros news agency

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن “Kung Fu Panda” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 8ـی ئاداری 2024 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 355 ملیۆن و 66 هەزار دۆلارە، لەو داهاتە 158 ملیۆن و 781 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 196 ملیۆن و 285 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی میکی میچێڵ و ستیفانی ستینە و هەریەک لە جاک بلاک و ڤیۆلا داڤیس رۆڵی سەرەکی کارەکتەرەکان بە دەنگ تێدا دەگێڕن.

فیلمەکە لە جۆری بەرهەمە ئەکشن و ئەنیمەیشنەکانە و ماوەکەی یەک کاتژمێر و 34 خولەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یارییەکی نوێی ستراتیژی بۆ هەوادارانی “Game of Thrones” ڕادەگەیەنرێت

ART

مەنسوور جیهانی بووه دادوه‌ری خه‌ڵاته گرینگه‌‌کانی “گۆڵدێن گلۆب”ی ٢٠٢٦ له ئه‌مه‌ریکا

ART

هاوژینی پێشووی جێنیڤەر لۆپێز دەڵێت خیانەتی لێکردووە

ART