zagros news agency

هاوپەیمانیی نێودوڵەتی لە ناردنی هاوکاریی سەربازی بۆ خۆرئاوا‌ی کوردستان بەردەوامە

هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کاروانێکی هاوکاری سەربازییان ڕەوانەی خۆرئاوای کوردستان کرد.

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی‌کردەوە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش کاروانێکی هاوکاری سەربازی و لۆجستیی نوێی گەیاندووەتە خۆرئاوای کوردستان.

بە گوتەی ئەم سەرچاوەیە، کاروانەکە لە ٤٠ بارهەڵگر پێکهاتووە و چەک و کەرەستەی سەربازییان پێ بووە.

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ڕێکەوتی 17 مانگی ڕابردووشدا پاڵپشتی سەربازی و لۆجستیی نوێی بۆ هەمان  شوێن بەڕێ کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی خوێندنی باڵا وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن و ڕێنماییەکانی ساڵنامەی ئەکادیمی (٢٠٢٦-٢٠٢٧)ی ڕاگەیاند

سەڵاح

مامۆستایه‌كی زانكۆ: هۆکاری هێرشی میلیشیاکان پێشکەوتنی هەولێرە

دڵشاد

پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا

دڵشاد