ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڤێدانت پاتێل : هێرشه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مەریكا له ‌ده‌ره‌وه‌ی خاكی عێراقه‌وه‌ بوون

، دوای هێرشه‌كان، عێراق ده‌یزانی وه‌ڵاممان ده‌بێت.

هه‌روه‌ها پاتێل له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای هێرشه‌كان ده‌ستبه‌جێ عێراقمان ئاگاداركرده‌وه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌ وردی ئامانجی هێرشه‌كانمان پێكاوه‌.

درەنگانی شەوی هه‌ینی 02-04-2024، له ‌كاردانه‌وه‌ی كوشتنی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی له‌ بنكه‌ی “تی-22″ـی سنووری ئوردن، ئه‌مەریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی گرووپ و میلیشیاكان‌ له‌ عێراق و سووریا ده‌ستیپێكرد، تێیدا 85 پێگەی سوپای پاسداران و میلیشیاکان و چەندین کۆگای درۆن و مووشەکیش لەو دوو وڵاته‌ وێرانكران.

هێرشه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مەریكا له ‌ده‌ره‌وه‌ی خاكی عێراقه‌وه‌ بوون، كه‌ ره‌نگه‌ كه‌فوكوڵی لایه‌نه‌ شیعه‌كان كه‌متر ده‌ربكه‌ون، به‌ڵام نایشارنه‌وه‌ پێشوه‌خته‌ حكومه‌تی عێراقیان له‌ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عێراق ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌، حكومه‌تی عێراقیش له‌ڕێگه‌ی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه‌ چه‌كداره‌كان رایگه‌یاند، هێرشەکانی ئەمەریکا تێکدانی هەوڵەکانی عێراقە و راماندەکێشێت بۆ دەرئەنجامە پێشبینی نەکراوەکان، كه‌ بەجۆرێکه‌ لێکەوته‌ی کارەساتباری بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق ده‌بێت.

هێرشه‌كه‌ی ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گای گرووپ و میلیشیا چه‌كداره‌كان له‌ عێراق و سووریا، پێناچێت یه‌كه‌م و دوایین هێرش بێت و دڵی ئه‌مەریكا به‌و 125 مووشه‌كه‌ ئاو بخواته‌وه‌، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌ی به‌دوادابێت و دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار ببات.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەرزی دووەمی زنجیرەی “Tulsa King” بڵاودەکرێتەوە

ART

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART